له فه‌لسه‌فه
و فه‌رهه‌نگی رامیاری دا، به تایبه‌ت له خوێندنه‌وه‌ی چه‌پ دا، قوتابخانه‌ی
ناسیونالیزم به چه‌شنێک بیرۆکه داده‌نرێ، که گه‌ل یا گه‌لانێک به چاوێکی
ئێگویزم ( خود په‌سه‌ندانه) بڕواننه گه‌لی خۆیان و پێیان وابێ، گه‌لی خۆیان له‌چاو
گه‌لانی دیکه زۆر شاز و سه‌ره تره و ته‌نانه‌ت خوێنی، له خوێنی گه‌لانی دیکه
ره‌نگین تر و چلۆنایه‌تی ره‌گه‌ز‌ی له ژوور هه‌مو ره‌گه‌زێکه‌وه‌یه !!! . که
ئه‌م خو و بۆچوونه، زۆر دزێو و ناحه‌زه و له ئاکام دا، زۆر جار شتێکی وه‌ک
نازیسمی لێ په‌یدا ده‌بێ و دنیایه‌ک به‌قڕده‌دا و کاول ده‌کا .
له راستی دا ناسیونالیزمی کورد و ئه‌و شته‌ی، له فه‌رهه‌نگی کوردی دا پێی ده‌ڵێن ناسیونالیزم، یا نه‌ته‌وه ویستی و نه‌ته‌وه خوازی، هه‌مان قوتابخانه‌ی ( پارتریۆتیسم) یا نیشتمان په‌روه‌ریه، که له ته‌وای فه‌لسه‌فه و ئایینه‌کان دا، به پیرۆز و پێویست زانراوه و ته‌نانه‌ت له ئایینی ئیسلامیش دا، ده‌ڵی ( خۆشه‌ویستی نیشتمان دروشمی ئیمانه ) و فیرده‌وسی هۆنه‌ره‌ی به ناوبانگی فارس ده‌ڵی ( ئه‌گه‌ر ئێران، نه‌بێ منیش نه‌بم )، و زۆر له بیرمه‌ندان ئه‌م ره‌فتار و کرداره‌یان به شتێکی جوان باش زانیوه .
هه‌روه‌ک وتم، ناسیۆنالیستی کورد هه‌مان نیشتمان په‌روه‌ریه، نه‌ک شێڤێنیزم و فاشیزم . ناسیۆنالستێکی کورد نه خۆی له ئه‌ندامی هیچ گه‌لێک به سه‌رتر و شاز تر دزانێ، نه قینی له که‌سه و نه پێی وایه له ده‌می فیل که‌وتوه‌ته خواره‌وه ... به کورتی وشه‌ی ناسیونالیزم، له زمانی کوردی دا و به بۆچوونی کوردی، واته نیشتمان په‌روه‌ره‌ی، که له خۆشه‌ویستی بناماڵه، کۆڵان، هه‌وار، گه‌ڕه‌ک، گوند، شارۆچه‌که و شاره‌وه ده‌ستی پێ دکا، تا ده‌گاته وڵات و ته‌واوی جیهان . دیاره ئه‌وه به‌م مانایه‌شه، که ئه‌گه‌ر به سووچی کورد بوون نه‌مان چه‌وسێننه‌وه، له ته‌واوی گیتیی دا له ماف، ده‌سته‌ڵات، سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی بێ به‌شمان نه‌که‌ن و سنووری ده‌ستکرد به ناوی فڵان وڵات و فیساره وڵات دانه‌تاشن و سیستمی جیهان نیشتمانی ( جیهان وه‌ته‌نی ) دامه‌زرێ، ره‌نگه کوردیش به‌و سیستمه، زۆر دڵشاد بێ و له نێو ته‌واوی به‌ره‌ی مرۆڤ دا، وه‌ک خه‌ڵک ده‌ژی و هیچ ره‌خنه و گازنده‌یه‌کی نابێ . چون تۆفیری نه‌خراوه .
به کورتی، کورد قه‌ت بیری له‌وه نه‌کردوه‌ته‌وه، که ره‌گه‌زێکی هه‌ڵکه‌وتو و هه‌ڵبژارده‌یه، له هه‌مو که‌س زیاتره و ده‌بێ هه‌مو به‌زمانی ئه‌و قسه بکه‌ن یا داب و نه‌ریتی ئه‌ویان ببێ یا ژێر ده‌ستی ئه‌و بن، ته‌نانه‌ت له نێو کورد دا ئه‌م ببرۆکه به شتێکی نا په‌سنه‌د و شووره‌یی ده‌زانرێ . کورد ده‌یه‌وێ هه‌ر به قه‌ت گه‌لانی دیکه بایی و مافی بدرێتێ و له لایه‌کی دیکه‌وه، ته‌واوی به‌ره‌ی مرۆڤی خۆش ده‌وێ و رێزیان بۆ داده‌نێ، کورد هێنده هێمنه، ته‌نانه‌ت له زۆر ده‌ڤه‌ری کورده واری، راوکردن و کوشتنی گیاندارانی کێویش یاساغ و قه‌ده‌غه‌یه و به تاوانێکی گه‌وره داده‌نرێ .
هه‌رو ه‌ک ده‌زانین، له نزیکه‌ی هه‌ر 100 که‌س مرۆڤ له سه‌ر گۆی زه‌وی یه‌کیان کورده، هه‌ر له به‌ر ئه‌مه ئه‌ویش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، تا وه‌ک گالانی دی سنوور، ده‌سته‌ڵات، ئاڵا، دوروشمی نه‌ته‌وایه‌تی، کورسیتایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان، مافی به‌شداری له کایه‌گه‌لی ئۆلێمپیک، خاوه‌ن بوونی تیمگه‌لی تۆپی پێ و شتی نه‌ته‌وه‌یی دی ، هێڵی فڕۆکه‌وانی هه‌وایی خۆی و ده‌یان شتی وای ببێ، که ته‌واوی گه‌لان هه‌یانه و ده‌یه‌وێ نه خرێته په‌راوێزه‌وه و ئاغا و نۆکه‌ری که‌سیش نه‌بێ . هه‌ر وه‌ک خه‌ڵک بێ، نه زۆر نه که‌م .
ته‌نانه‌ت له پاش به جیهانی بوونیش، نیشتمان په‌روه‌ی به خووخده‌یه‌کی باش و پێویست ده‌زانرێ، یانی ئه‌و کاته‌ش هه‌رکه‌س ده‌بێ خه‌ڵکی زێد و ژینگه‌ی خۆی خۆش بوێ، بۆ ئاوه‌دانی تێ بکۆشی و رێزی بۆ دانێ .
به‌دا‌خه‌وه فاشیسته‌کان هه‌مو شتی چاک به مافی خۆیان و به پێویست ده‌زانن، به‌ڵام بۆ کۆرد نا، بۆ وێنه گۆیا له 124 هه‌زار پێغه‌مبه‌ریش ده‌لێن دانه‌یه‌کیان کورد نیه، ئایینی کوردی دزێوره، به‌ڵام گۆیا حه‌زره‌تی حه‌نگیزخانی توورانی ( مغوول) پێغه‌مبه‌ر بوه و ئێستا له ته‌واوی توورانستان، له خۆشه‌ویستی چه‌نگیز، هه‌زارا‌ن چه‌نگیز ناو هه‌یه !!! زوربه‌ی ده‌سته‌ڵاته فاشیسته‌کان، به‌مانا یه‌کی شێڤێنیستی ناسیونالیستن، به‌ڵام کورد که به مانای نیشتمان په‌روه‌ری، ئاشتی خوازی و به‌رابه‌ری ناسیۆنالیسته، هیچ سووچ و تاوان نیه ، به‌ڵکه جێی شانازیه .
به کورتی زۆر ده‌سته‌لاتی فاشیست، ئه‌و شتانه‌ی بۆ خۆیانیان به مافی ره‌وا و پێویست ده‌زانن، بۆ کوردی ره‌وا نابینن و به بڤه‌ی ده‌زانن !!! .
له‌راستی دا، تا مافی نزیکه‌ی 50 میلیۆن کورد له جیهان دا دابین نه‌کرێ، به تایبه‌ت ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست، ده‌بێ به تاڵووکه وه‌ک سیمورغی ئه‌فسانه‌یی، به دوای په‌ری ئاشتی دا بگه‌رێ، به‌ڵام به داخه‌وه جیهان قه‌ت چاوی به‌و په‌ریه شه‌نگه خه‌یاڵیه ناکه‌وێ !!!
کورد تا ئێستا ئه‌و گشته قوربانیه‌ی له پێناوی ماف، دۆستی و ئاشتی دا داوه و بۆ ئه‌مه، به رێکوڕدداری جیهان ده‌ژمێررێ . به‌ڵام با رێگه‌که‌ش زۆر درێژ و دژواربێ، هه‌میشه ویستن توانینه .

مامۆستا حەسەن
سەلاح سۆران
soransa@hotmail.com
تاران - 15/3/2708
soransa@hotmail.com
تاران - 15/3/2708
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر