رۆژی جێژن و خۆشیه تێپەڕبوو رۆژی دەرد و خەم
هات شنەی رەحمەت به جارێک ڕای ڕفاند و بردی تەم
گەرچی زستانه بەفر دایپۆشی ئەورۆ گشت وڵات
خاکی پاکی ئێمە خەمڵیوە وەکو باخی ئیرەم
جێژنی ئیستقلالی کوردستانه، رۆژی شادی یه
جێژنه پیرۆزه له لاوی هاو وڵاتی خۆم دەکەم
نۆجوانان! دەی بەقوربانتان دەبم کارێ بکەن
بۆ تەرەقی کورد و بۆ پاڕاستنی خاک و عەلەم
هەر بە یەکگرتن لەدەست بیگانه دێنینه دەرێ
خاکی پاکی کوردەواری، نایەڵین بۆ کەس ئەلەم
جێژنه پیرۆزه دەکەم لیت و دەڵێم خۆشبی، بژی
ئەی رەئیس جمهوری کورد و پیاوی زان و موحتەرەم
تۆ به خوا ئەسپارد و ئەسپاردم بەتۆ ئەی (
پێشەوا )
میللەتی دڵپاک و چاک و نیشتمانه جوانەکەم
بەشێک له شێعری رۆژی خۆشی مامۆستا هێمن
مەهاباد - رێبەندانی ١٣٢٤ هەتاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر