کل نماهای صفحه

بەخێر بێن بۆ وڵاتی کوردان hun bixer hatin

کوردانی ئازیز بۆ وڵاتی کوردان بەخێر بێن

کوردێن خٶشتیڤی ژ بۆ وڵاتێ کوردان بخێر هاتن

kurden delal j bo welate kurdan bi xer hatin



۱۳۹۰/۱۱/۰۱

رۆژێک دێت ئەم کورد بوونەم دا ئەکەنم...

 

ڕۆژێك لە خۆم تووڕە دەبم
ئەم كوردبوونەم.
دائەكەنم و
لەسەربانێك هەڵیدەخەم
تا (با) لێیدا،
هەرچی كێچ و ئەسپێی شەرم و
خۆ بەكەمزانی و دووڕوویی و
بێگانەپەرستی هەیە
بە تەنووری خەمێكمدا ئەیوەشێنم،
دووبەرەكی و دوو زمانیی
لە ناو خوێنما، ئەسووتێنم..
ڕۆژێكیان، بە ڕووت و قووتی
هەڵدەفڕم و
حەیای نەرێتەكان دەبەم
باران ژێوان دەكەمەوە،
بە بینینم، هەورەكان تەریق ببنەوە،
مانگ لە شەرمان
حیجابێ بپۆشێ لە تەم..
فریشتەكان بێنەخوارێ بۆ پێشوازیم
لە خۆیانەوەم بپێچن و
بمبەنەوە بۆ لای خودا..
ڕۆژێك دێنم،
ئەم بوونە كوردیانەیەی خۆم،
لە تەشتێكدا ئەخووسێنم و
لە زاخاوی ئەدەمەوە و
بە تەنافی مێژوویەكی تازەتردا،
هەڵیدەخەم..
ڕۆژێك دێت و
ئەم كوردبوونەم
دەكەمە ئەستێرەیەكی تر..
بە تاقی ئاسمانەوە، دابگیرسێ
ڕووناكیی ئومێدێكی تر..
ڕۆژێك دێ،
ئەم كوردبوونەی من
ببێتە نیگای نەوڕەسێك،
بۆ گەشتی جیهانێكی تر
رێبوار سیوەیلی

هیچ نظری موجود نیست: