من هەمیشە چوار ناسنامەم هەڵگرتووە
کەچى لەهەموو بازگەیەک جێى گومانم...
من هەمیشە بەچوار زمان قسە ئەکەم
کەچى هیچ کەس لێم تێناگات
وەک ئەوەى زمان نەزانم
من هەمیشە
پێنج فەرزەکەم
هەریەکەیان چوارجار ئەکەم
کەچى هێشتا بڕوا ناکەن موسڵمانم
من هەمیشە سەربازى ژێر چوار ئاڵام و
کەچى هەر بێ نیشتمانم
بەڵام ئەگەرچى هەمیشە
چوار شمشێرم لەسەر مل و سەرگەردنە
کەچى مەکۆى بەرگریم و
من سیمبولى کۆڵنەدانم
هێشتا بارانى مەرگ لاى ئێمە
بەچوار وەرز ئەبارێت و ڕێژنە ئەکات
دە بمناسنەوە بەخوێنما
بەپەتى سێدارەکانا
بمناسنەوە بەجەستەى چوار پارچە بووما
بمناسنەوە
من کوردم من کوردستانم
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر