وڵاتی من
کوێستانێکی خه‌مگینه
به قامچی برووسکه و گوله و سێڵاوی
خوێن، ڕاهاتووه...
وڵاتی من
دارستانێکی شه‌رمینه
به بێ ده‌نگی ده‌سووتێت و
به سووتان له ناو ئه‌وین و نه‌فره‌ت
و کین، ڕاهاتووه...
وڵاتی من
ده‌ریای نه‌خۆشی و برینه
بێ خۆره‌تاو، بێ هه‌ناسه، ڕاهاتووه...
وڵاتی من
دایکێکی ئێجگار شیرینه
به دیتنی مه‌رگی ڕۆڵه و
به پێکه‌نین له ناو گرین، ڕاهاتووه...
باوه‌ڕم هێناوه ئێستا
ئه‌ی کوردستان،
تۆ به هێزترین وڵاتی، له سه‌ر
جیهان...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر