ئەی رەقیب
ئه‌ی رەقیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کوردزمان
نایشکێنێ دانه‌ری تۆپی زه‌مان.
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
لاوی کورد هه‌ستایه سه‌ر پێ وه‌ک دلێر
تا به خوێن نه‌خشین ده‌کا تاجی ژیان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
ئێمه رۆڵه‌ی میدیا و که‌یخوسره‌وین
دینمان ئایینمان، هه‌ر کوردستان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
ئێمه رۆڵه‌ی ڕه‌نگی سوور و شۆڕشین
سه‌یریکه خوێناویه رابردوومان
که‌س نه‌لێ کورد مردووه، کورد زیندووه
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
لاوی کورد حازر و ئاماده‌یه
گیان فیدایه گیان فیدا هه‌ر گیان فیدا
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئالاکه‌مان
۲ نظر:
بژی کورد و کوردستانی گەورە و ئاواتی دێرینەی سەربەستی و سەربەخۆیی
کورد زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
ارسال یک نظر