لەیلا زانا لە دایکبووی ساڵی ١٩٦١ لە شاری ئامەد ( دیاربەکر ) ی
باکووری کوردستانە، ئەو گەورە سیاسەتمەدارەی کورد که بەهۆی قسه کردن بە زمانی کوردی
لە پەرلەمانی تورکیادا، بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی
کرا. زانا پاش ئازادی و بۆ جاری دوەم لە لایەن خەڵکی کوردپەروەری ئامەد به
نوێنەرایەتی هەڵبژێردرایەوە و ئێستاکەش لەسەر لیستی پارتی کوردی ئاشتی و دیموکراسی،
ئەندامی پەرلەمانی تورکیایه. بەبێ شک ئەو شێره ژنە ئازادیخوازه، ئەگەر سەر به
نەتەوەی کورد نەبا خەڵاتی ئاشتی نۆبلی وەرگرتبوو.
لەیلا زانا بە هۆی هەوڵ و ماندوبوونەکانی لە پێناو چەسپاندنی
دیموکراسی لە تورکیا و دەستەبەرکردنی مافی کوردان تا ئیستا، زیاتر لە ٦ خەڵاتی
گرینگی جیهانی بە دەست هێناوە.
ساڵی ١٩٩٥ لە لایەن یەکێتیی ئەوروپاوە خەڵاتی ساخارۆفی پێبەخشرا، بەڵام بە هۆی زیندانیبوونی تا ساڵی ٢٠٠٤ نەیتوانی ئەو خەڵاتە وەربگرێت.
خەڵاتی دەزگای رافتۆی نەرویجی بۆ ئاشتی لە ساڵی ١٩٩٤ وەرگرتووە. ساڵی ١٩٩٦ خەڵاتی ڤاڵدۆستی ئیتاڵی بۆ مافی مرۆڤی وەرگرت.
ساڵی ١٩٩٦ خەڵاتی ئاخنی ئەلمانی بۆ ئازادی رادەربڕین پێبەخشرا.
لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٥ تا ١٩٩٨ کاندید کرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نوبێل.
لە شاری رۆمای ئیتاڵی رەگەزنامەی فەخری ئەو وڵاتەی پێبەخشرا.
ساڵی ٢٠٠٨ خەڵاتی خوان ماریا باندریسی ئیسپانی بەخشرایە لەیلا زانا.